په‌تاته‌ی كوردستان پێویستی به بازاڕه
پێویسته هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌رهه‌می په‌تاته تا دێت له هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌بیت به جۆرێك ساڵی رابردوو ئاستی ئه‌و به‌رهه‌مه، 27 هه‌زار و 6 سه‌د تۆن بووه له كاتێكدا ساڵی 2015، ئه‌و به‌رهه‌مه ته‌نها 15 هه‌زار تۆن بووه.
جووتیاران و بازرگانانیش داوای دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی به‌په‌له ده‌كه‌ن بۆ به‌رهه‌می ئه‌م وه‌رزه، له سونوری ئیداری هه‌رسێ قه‌زای ئاکرێ و بەردەرەش و شێخان، ده‌شتی به‌ناوبانگی ناوكوور هه‌یه كه به چاندن و به‌رهه‌می په‌تاته به‌ناوبانگه و به‌رپرسانی كشتوكاڵی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش ده‌لێن ئه‌مساڵ، كارییان بۆ چاندنی 12 هه‌زار تۆن په‌تاته, كردووه.