یه‌كێتی لاوان له‌سه‌ر داخستنی كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان هاته‌ده‌نگ
كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر داخراون و كار به سیسته‌مێكی نوێ ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، نیگه‌رانی خۆی له داخستنی كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و ده‌ربڕیوه و داوای كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانیش ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌كێتی لاوان‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه، له‌ماوه‌ی رابردوودا، له‌سه‌ر داخستنی كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان، له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، سكاڵایه‌كی زۆر بۆ یه‌كێتییه‌كان هاتووه، به‌و پێیه‌ی بێبه‌ش بوونه له بینینی كه‌ناڵه لۆكاڵی و وه‌رزشییه‌كان، بۆیه داوا ده‌كات ئه‌و كه‌ناڵانه جارێكی دیكه بكرێنه‌وه و كار به سیسته‌مه نوێیه‌كه نه‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئامێری نوێ بۆ بینینی كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر خراوه‌ته بازاڕ و نرخه‌كه‌ی 95 هه‌زار دیناره، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی یه‌كێتییه‌كه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، دوو پێشنیازی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌وانیش راگرتنی سیسته‌می نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان وه‌كو پێشووتری لێبێته‌وه، یان ئه‌وه‌تا به نرخێكی گونجاو له بازاڕه‌كاندا بفرۆشرێت بۆ ئه‌وه‌ی له توانای هه‌موو كه‌سێكدا بێت بیكڕێت.
