چه‌ندین گه‌ڕه‌كی كورديى له‌ خوورماتوو له‌لایه‌ن حه‌شده‌وه‌ داگیركراون

ھاوڵاتییانی كورد ناتوانن بچنەوە شوێنەکانی خۆیان

خوورماتوو:

کورد لە خوورماتوو جگە لەوەی چەندین گەڕەکی لە لایەن حەشدی شەعبییەوە داگیرکراوەو ھاوڵاتییانیشی ناتوانن بچنەوە شوێنەکانی خۆیان , لەگەڵ ئەوەدا لە رووی ئیداریشەوە دەسەڵاتی لە پاشەکشەدایەو لە کۆی 30 فەرمانگەی حکوومی تەنیا پێنجیان بەدەست کوردەوەیەو رێژەی فەرمانبەرانیش لە سەدا 10 تێپەڕناکات, ئەمە لەکاتێکدایە لەرووی ژمارەی دانیشتوانەوە کورد زۆرینە پێک دەھێنێت و ھێزەکانی پێشمەرگەش ئەوناوچانە دەپارێزن.