گه‌نجێكی 16 ساڵان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ده‌كوژرێت
داویانه‌ته به‌ر چه‌قۆ
K24 - كه‌ركووك:
لەگەڕەکی نەورۆزی کەرکووک، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەو گەنجێکی تەمەن 16 ساڵان دەدرێتە بەر چەقۆ و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات، کەس و کاری ئەو گەنجە ھانا بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبەن و داوا دەکەن کە بکوژانی کوڕەکەیان دەستگیربکەن، بەرپرسانی پۆلیسیش دەڵێن: "تا ئێستا ھیچ کەسێک لەسەر کوشتنی ئەو گەنجە دەستگیرنەکراوە".