مهینهتییهكانی كچان و ژنانی مووسڵ لهژێر دهستی داعش
له زاری خۆیانهوه
K24 - مووسڵ:
داعش ئەگەر بۆ ھەموو پێکھاتەکانی عێراق مایەی نیگەرانی و سەر ئێشە بووبێت ئەوا بۆ ژنان و کچانی شاری مووسڵ وەک خۆیان دەڵێن گەورەترین ناخۆشی ژیانیان بووە، چیرۆکەکانی دوای دەرچوونی داعش لە بەشی رۆژھەڵاتی موسڵ ئەوەمان پێدەڵێن کە چەندە مەینەتی کچان و ژنانی شارەکەی گرتۆتەوە کە ھێشتا دەترسن لەوەی بەتەواوی قسەیان لەسەر بکەن، لەم پاکێجەدا قەمەر دەردەکەوێت، کە کچێکی 10 ساڵە، گەر ئۆپۆراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ نەبووایە دەبوو ئێستا ئەو ھاوسرگیری بکردایە.