گەندەڵی دارایی لە عێراق ئاشكرا دەكرێت
زیاتر لە 800 ملیار دۆلاری عێراق بە ھەدەر دراوە
K24 - ھەولێر
گەندەڵی ئیداری و دارایی لە عێراق بۆ ئاستێكی زۆر ترسناك بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەك كە عێراق لەسەروی وڵاتانی جیھانەوەیە لە رووی گەندەڵیەوە.
بەگوێرەی ئامارێكی دەستەی دەستپاكی لە عێراق، رێژەی بەھەدەردانی دارایی وڵات، بەھۆی گەندەڵییەوە، لە ساڵی 2003 تاكو ئێستا گەیشتوەتە، 800 ملیار دۆلار، زۆرینەی ئەو گەندەڵیانەش لە ماوەی ھەردوو خولەكەی سەرۆكایەتیكردنی حكوومەتی عێراق لەلایەن نووری مالیكیدا بووە.