نەخۆشیەكی دەگمەن لەناو ھاووڵاتیان بڵاودەبێتەوە

لە ناوچەی گەرمیان زیاتر لە 300 كەس تووشی بەخۆشی لیشمانیا بوونە

K24 - گەرمیان

لەناووھاووڵاتیانی شارۆچکەی کفری و شارەدێکانی قەرەتەپە و جەباری نەخۆشی لیشمانیا کە لەناو خەڵکیدا "بەزامی بەغدا" ناسراوە بڵاوبووەتەوە بەپێی ئاماری نەخۆشخانەکانی ناوچەکەش زیاترلە 300 کەس لە تەمەن و رەگەزە جیاوازەکان تووشی نەخۆشییەکە بوونە، ئەو کەسانەشی تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن لە روخسار و دەست و قاچەکانیان زامێکی ئازاربەخش دروست دەبێت، بەرپرسانی تەندروستی ناوچەکەش دەڵین، رێوشۆێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆئەوەی رێگە لە پەرەسەندنی نەخۆشیەكە بگرن.