راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه
جه‌نه‌راڵ "جۆزێف كیلوگ" خراوه‌ته شوێنه‌كه‌ی جه‌نه‌راڵ مایكل فلین
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند" راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا (مایكل فلین) دوای ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
فلین پێش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كورسی سه‌رۆكایه‌تیش وه‌ربگرێت، به‌وه تۆمه‌تباركرابوو، كه ده‌رباره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی رووسیا قه‌سه‌یكردووه.
راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، فلین ده‌رباره‌ی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزه‌كه‌ی رووسیا هیچی بۆ به‌رپرسانی ئه‌مریكا روونه‌كردبووه‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی داد ده‌رباره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی مانگی رابردووی فلین هۆشداریدابوو.
به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌ركرده دیاره‌كانی دیموكراته‌كان داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی "فلین"یان كردبوو.
مایكل فلین له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی" من زانیاری ناته‌واوم ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانم له‌گه‌ڵ رووسه‌كان داوه‌ته جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌وانی دیكه و به كورتی قسه‌م له‌وباره‌وه كردووه".
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه" به‌شێوه‌یكی كاتی جه‌نه‌راڵ "جۆزێف كیلوگ" خراوه‌ته شوێنه‌كه‌ی جه‌نه‌راڵ مایكل فلین".