عه‌بادى: به‌م زووانه موژده‌ى خۆش ده‌بيستن
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ده‌سته راستی مووسڵ ته‌واو بوون
K24 – هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راي‌گه‌ياند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ده‌سته راستی مووسڵ ته‌واو بوون و به‌م زووانه‌ش ده‌ست پێده‌كات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا گوتى: دوژمن ده‌یه‌وێت رابكات، به‌ڵام هێزه‌كانمان به سه‌ختی بۆردومانیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌م زووانه گوێبیستی هه‌واڵی خۆش ده‌بن سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌سته راستی شاری مووسڵ و ئاماده‌كارییه‌كانیش ته‌واو بوونه.