سه‌ردار عه‌بدوڵڵا: سوننه و شيعه گره‌و له‌سه‌ر ناكۆكى ناوخۆيى كورد ده‌كه‌ن
رايگه‌ياند، پێویستە لایەنە كوردییەكان بە خێرایی یەكبگرن و بگه‌نه رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
سەردار عەبدوڵڵا، چاودێری سیاسی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، رايگه‌ياند، پێویستە لایەنە كوردییەكان بە خێرایی یەكبگرن و بگه‌نه رێككه‌وتن، چونكە لایەنی سوننە و شیعە بە وردی مامەڵە لەسەر ناكۆكیيە نێوخۆییەكانی ناوماڵی كورد دەكەن و قۆناغی داھاتووی عێراقیش قۆناغی حەشدی شەعبی دەبێت.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا گوتیشی: ئەگەر پەلە نەكەین لە داھاتوودا كورد لە پرۆسەی سیاسی لاواز دەبێت، بەتایبەتی ئێستا قسە لەسەر ھەڵبژاردنی كەركووك و ناوچەكانی دیكە دەكرێت كەچی كورد بەھیچ شێوەیەك خۆی بۆ ئەم پرۆسەیە ئامادە نەكردووە.
هه‌روه‌ها گوتى: ئەم بارودۆخەی ئێستا دوو ئەولەوییەتی بنه‌ڕه‌تى هه‌يه: یەکەم چاکكردنی گوزەرانی خەڵکە، حکومەت ناتوانێ وەک دوکاندارێکی باش حەقی شاگردەکانی بدات، پێویستمان بە له‌يه‌ك تێگهيشتنێك هەیە ئەمە فەراهم بکات گوزەرانی خەڵک چاک بکات خەڵک بەسەربەرزی بژی مستەحەقاتی خۆی سەری هەموو مانگێک وەربگرێ.
دووەم بتوانین پێکەوە بین بۆ ئەوەی میللەتەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان، لە مەترسییە گەورەکان بپارێزین و دەستکەوتەکانی بۆ بەدەست بهێنین و ئەم ئەولەوییەتانه پێویستی بە له‌يه‌ك تێگه‌يشتنێكى ناوخۆی هەیە و نابێت ئەم لایەنانە یەکتر په‌راوێز بخه‌ن.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا له باره‌ى بنه‌ماى ئه‌و وتانه‌ى روونيكرده‌وه، كه پاڵپشت به زانيارى قسه ده‌كات و گوتى: ئەم قسەیەم لەسەر بکەن بە ماڵ من پیاوێکی بێ زانیاری نیم، بە وردی زانیارییەکانتان پێ دەڵێم: لە دەرەوەی ئێمە سوننە و شیعە و لايه‌نى تر لە ناوچه‌كه لە ناوەوەی عێراق و دەرەوەی عێراق گره‌و لەسەر خراپی پەیوەندییەکانی هێزە سیاسییەکانی کوردستان ده‌كه‌ن، زانیاریم لایە زانیاری ترسناکیشم لایە ئەگەر پەلە نەکەین جارێ لە عێراقە قۆناغی داهاتوو زۆر لاواز دەبین پێرار من وتم قۆناغی داهاتوو قۆناغی حەشدی شەعبی دەبێت لە سیاسەتیشدا. ئێ خۆ کەس خۆی بۆ ئاماده نەکردووە، قسە لەسەر هەڵبژاردن و کۆمسیۆن و ئەوانەیە کەس خۆی بۆ ئاماده نەکردووە، قسە لەسەر ئەوەیە هەڵبژاردن لە کەرکووک دەکرێ یاخود ناکرێ، قسە لەسەر ئەوەیە ئەو ناوچانەی بە ئازایەتی خوێنی پێشمەرگە كورد بە دەستيهێناوەتەوە چۆن دەتوانی پارێزگاری لێ بکەیتەوە، هەموو ئەوە چی پێویستە تەفاومێکی ناوخۆی.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها گوتى: ئەمە قسەی کتێب و قسەی توێکڵدار نییە، ئەمە قسەی ئەزموونی 35 ساڵ راستەوخۆی کاری سیاسەتە و خوێندنەوە و دیراسەکردنی دنیایەک ئه‌زموونه، من ٣ ساڵی تەمەنم کە سنوورى هەزار رۆژ دەکات بەس ئەو سێ ساڵە حساب بکەم ١٠ بۆ ١٥ هەزار سەعات کتێبم بە سێ زمانی جیاواز خوێندووه‌تەوە.
ئەمەی خوێندومەتەوە ئه‌زموونى دنیا و مرۆڤەکان بووە بۆ ئەوەی سوودى لێ وه‌ربگرين.
سه‌باره‌ت به پارتى و گۆڕان سه‌ردار عه‌بدوڵڵا گوتى: پارتی ئەو هه‌ڵوێسته توندەی لە گۆڕان هەیەتی لەبارەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هی ئەوەیە چاوى پێدا بخشێنێته‌وه و گۆڕانيش ئەو توندییەی لەم دۆخەی ئێستا لەگەڵ پارتی هەیەتی پێم وایە دەبێت نه‌رمى نیشان بدات، بۆیە بۆ بەرژەوەندی میللەتەکە ئێستا دەخوازێت پێکەوە کار بکەین پلانی ترسناک هەیە پلان هەیە لە عێراقدا بۆ پەراوێزکردنی لایەنێکی سیاسی لە کوردستاندا.