سه‌ركردايه‌تى هاوبه‌شى يه‌كێتى و گۆڕان كۆبوونه‌وه
ئه‌و سهركردايهتييه هاوبه‌شه رۆژی 14ی حوزەیران/ يۆنيۆی 2016 یەکەم کۆبوونەوەی ئه‌نجامداوه.
K24 – سلێمانى:
سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكدایه، كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به ئاماده‌بوونی مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شاندی یەکێتی سه‌ردانى مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان كرد.
شانده‌كه پێكهاتبوو له هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، رەفعەت عەبدوڵڵا، قادر حەمەجان، عیماد ئەحمەد، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ.
هه‌ريه‌ك له عومەرى سەید عەلى، عوسمانى حاجی مەحموود، ساماڵ عەبدوڵڵا، ئیسماعیل نامیق له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پێشوازييان له شانده‌كه كرد.
له 17ى ئايار/ مايۆى 2016 گۆڕان و یه‌كێتی رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، بڕگه‌كانی رێككه‌تنه‌كه وه‌ك پێویسته جێبه‌جێنه‌كراون.
بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ردوولا سەرکردایەتییەکی هاوبەشيان پێكهێناوه.
ئه‌و سهركردايهتييه هاوبه‌شه رۆژی 14ی حوزەیران/ يۆنيۆی 2016 یەکەم کۆبوونەوەی ئه‌نجامداوه.
رێککەوتنامەکە لە 25 ماددە پێکهاتووه و روانگه‌ى هه‌ردوو حزب بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و شێوازى فه‌رمانڕه‌وايى هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو.