رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سلێمان بەگ دەكرێت
"نەگەڕانەوەی ئاوارەكان مەبەستی سیاسی لە پشتەوەیە و بۆ تەعریبکردنەوەی کەرکووکە"
K24 - كەركووك
عەرەبە سووننەکانی کەرکووک حەشدی شەعبی بە رێگریکردن لە ئاوارەکانی ناحییەی سلێمان بەگ و گوندەکانی تۆمەتبار دەکەن و داوادەکەن، حکوومەتی عێراق و ئیدارەی پارێزگای سەڵاحەدین دەست تێوەردان بکات و کێشەکە چارەسەر بکات.
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە كوردستان24 گوت: "نەگەڕانەوەی ئەو ئاوارانە مەبەستی سیاسی لە پشتەوەیەو بۆ تەعریبکردنەوەی کەرکووکە".
ئاماژەش بۆ ئەوە دەكەن، لەگەڵ حەشدی شەعبی قسەمان کردووە و ئاوارەکان دەتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.