كۆمپانياى په‌خشى ناوخۆيى كه‌ناڵه‌كان: ئێمه تا كۆتايى 2018 قازانج ناكه‌ين
كۆمپانياى يونايتد ميكس ميديا، روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانياى يونايتد ميكس ميديا، روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا به بێ ئاماژه‌كردن به نرخى ئامێره‌كانى وه‌رگرتنى په‌خش ده‌ڵێت: ره‌چاوى ره‌وشى دارايى هاووڵاتيان كراوه و ئه‌م نرخه‌ى ئێستا جێگيركراوه. هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، ئه‌وان به گوێره‌ى ياسا و رێنماييه‌كان كارى خۆيان ده‌كه‌ن و تا كۆتايى 2018 هيچ قازانجێك ناكه‌ن.
خستنه‌كاری سیستمی نوێی وه‌رگرتنی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان، زیانی گه‌وره‌ی به‌و بازرگانانه گه‌یاندووه كه ئه‌و ئامێره له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاورده ده‌كه‌ن، چونكه سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن له كاتێكدا دووكانه‌كانیان پڕن له‌و ئامێرانه كه‌چی ئامێره‌كان به بڕیاری كۆمپانیای دابه‌شكاری په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان، مه‌كس میدی، ماوه‌كانیان به‌سه‌رده‌چێت و پاره‌كانی ئه‌وانیش به با ده‌ڕوات، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش ده‌ڵێت رێگه ناده‌ن ئه‌و سیسته‌مه بخرێته‌كار.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ى كۆمپانياكه‌دا هاتووه: چەند رۆژێکە هێرشێکی نارەوا لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن و بەشێک لە پێگەکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەکرێتە سەر کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان و پەیرەوکردنی سیستمی DVBT2 (کۆد).
هه‌روه‌ها هاتووه: کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا لە ساڵی 2012 ەوە تا ئێستا زیاتر لە (25) ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە و لە کاتی تەواوبوونی پرۆژەکە کۆی گشتی وەبەرهێنان لە پرۆژەکەدا دەگاتە (37) ملیۆن دۆلار، بە جۆرێک زۆربەی سنووری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە. لەو کاتەوە تا ئێستا کۆمپانیا هەموو مانگێک بە بودجەیەکی کەم و بچووک کاری کردووە و هەموو مانگێگ بە ڕێژەی (80،000) دۆلار زەرەر کاری کردووە و ئەم بڕە تەنیا بودجەی جێبەجێکردن دەگرێتەوە بێجگە لە ئەژمارکردنی تێچووی وەبەرهێنانەکان.
له باره‌ى ئامێرى وه‌رگرتنى په‌خشه‌وه له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا بە مەبەستی باشترکردنی خزمەتگوزاری رسیڤەری تایبەت بە خۆی خستۆتە بازاڕەوە. ئەم رسیڤەرانە تێچوویان زۆر لە رسیڤەرەکانی تری بازاڕ زیاترە و بە تایبەتمەندی خۆمان دروستکراون.
له باره‌ى نرخى ئامێره‌كانيشه‌وه نووسيويه‌تى: کۆمپانیا رەچاوی قەیرانی دارایی و بارودۆخی هاوڵاتیانی کردووە، لەبەر ئەم هۆکارەش کۆمپانیا بێ دەستبردن بۆ دابەزاندنی کوالیتی رسیڤەر و خزمەتگوزارییەکانی، ئەم نرخەی ئێستای جێگیر کرد و ئەمەش وا لە کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا دەکات توانای بەدەستهێنانی قازانجی نەبێت تا کۆتایی ساڵی 2018.