وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى: رێگه ناده‌ين سيستمى نوێى په‌خشى كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كان جێبه‌جێ بكرێت
ئامێره‌كان به بڕیاری كۆمپانیای دابه‌شكاری په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان، مه‌كس میدی، ماوه‌كانیان به‌سه‌رده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
خستنه‌كاری سیستمی نوێی وه‌رگرتنی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان، زیانی گه‌وره‌ی به‌و بازرگانانه گه‌یاندووه كه ئه‌و ئامێره له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاورده ده‌كه‌ن، چونكه سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن له كاتێكدا دووكانه‌كانیان پڕن له‌و ئامێرانه كه‌چی ئامێره‌كان به بڕیاری كۆمپانیای دابه‌شكاری په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان، مه‌كس میدی، ماوه‌كانیان به‌سه‌رده‌چێت و پاره‌كانی ئه‌وانیش به با ده‌ڕوات، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش ده‌ڵێت رێگه ناده‌ن ئه‌و سیسته‌مه بخرێته‌كار.
