بەفر ژیان لەم ناوچەی كوردستان دەوەستێنێت
شەپوڵی نوێی بەفر و باران بەردەوام دەبێت و رێگەی 62 گوند و 115 كیڵگە لە ناوچەی گەڤەر داخران
K24 - ھەولێر
لە ناوچەی گەڤەری پارێزگای جوڵەمێرگ لە باكووری كوردستان شەپوڵی نوێی بەفر و سەرما ژیان لەم ناوچەیە دەوەستێنێت.
بە ھۆی ئەو بەفرەی لە شەوی رابردووە دەستیپێكردووە، رێگەی 62 گوند و 115 كیڵگە لە ناوچەی گەڤەر داخران.
تەواوی قوتابخانەكانی ناوچە داخراون و ھۆشداریشی درایە ھاووڵاتییان خۆیان لە گەشتكردن بپارێزن.
ھەروەھا لە سەنتەری پارێزگای جوڵەمێرگ و دەوروبەری رێگەی 9 گوند و 16 كێڵگە بەھۆی بەفر بارینێكی زۆر داخران.
كەشناسی پێشبینی بەردەوامبوونی شەپوڵی نوێی بەفر و باران تا رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو دەكات، كە زۆربەی ھەرە زۆری ناوچەكانی كوردستان لە ھەر چوار بەشی بە خۆوە گرتووە.
JS

















