ھەرێمی كوردستان و ئێران كێشەی خاڵە سنوورییەكان تاوتوێ دەكەن
K24 - تاران
شاندێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی گومرگەكانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێرانیان کرد، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی گومرگەکانی ئێران، کێشەکانی خاڵە سنوورییەکانی نێوان دوولایان تاوتوێ کرد، بڕیاریشدرا لەمەودوا بەرپرسانی گومرگی خاڵە سنوورییەکان مانگانە كۆبوونەوە ئەنجامبدەن و چاوەدێرانی باڵای گومرکیش شەش مانگ جارێک کۆببنەوە.