سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان: ئازاد جندیانی كەسایەتییەكی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرە
سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دەنگۆیەك لەبارەی ئازاد جندیانەوە رەتدەكاتەوە
K24 – ھەولێر
لە روونكردنەوەیەكدا سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، چەند دەنگۆیەك لەبارەی ئازاد جندیانی رەتدەكاتەوە.
لە راگەیاندراوەكەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستاندا ھاتووە: "ماوەی چەند رۆژە لە ژمارەیەك میدیا و راگەیاندنی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وا بڵاو کراوەتەوە كاك ئازاد جندیانی لە سەرۆكایەتیی هەرێم پۆست و ئەركی پێسپێردراوە، لێرە بە هەموولایەك رادەگەیەنین كە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستی".
لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "كاك ئازاد جندیانی كەسایەتییەكی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرە و، هەموو كاتێك بواری كار و خزمەتكردنی وڵات لە هەموو شوێنێكدا بۆ ئەو رەخساوە".
دەقی روونكردنەوەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان
ڕوونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەك میدیا و ڕاگەیاندنی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وا بڵاو کراوەتەوە كاك ئازاد جوندیانی لە سەرۆكایەتیی هەرێم پۆست و ئەركی پێ سپێردراوە.
لێرە بە هەموولایەك ڕادەگەیەنین كە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستی. داوا لە میدیا و ڕاگەیاندنەكان دەكەین بەر لەوەی هەواڵی لەمشێوەیە بڵاو بكەنەوە بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی هەواڵەكە بكەن.
كاك ئازاد جوندیانی كەسایەتییەكی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرە و، هەموو كاتێك بواری كار و خزمەتكردنی وڵات لە هەموو شوێنێكدا بۆ ئەو ڕەخساوە.
جگە لەوەش، کاک ئازاد، کوڕی تێکۆشەرێکی ناسراو و فەرماندەیەکی ناوداری شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە و خانەوادەی تێکۆشەری وەهاب ئاغای جوندیان هەمیشە جێگای ڕێز و تەقدیرن.
دکتۆر ئومێد سەباح
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
14ـی2ـی2017