هه‌رێمی كوردستان دەرمان ھەناردەی ده‌ره‌وه‌ دەكات

بەرپرسی بەبازاڕخستنی ئاوامیدیكا تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ده‌دوێت

K24 - هه‌ولێر:

ژوان بەھرام بەرپرسی بەبازاڕخستنی كۆمپانیای ئاوامیدیكا بەكوردستان24ى رایگەیاند، كۆمپانیای ئەوامیدیاكا لەرێگەی كۆمپانیایەكی سویدی دەرمان ھەناردە دەكات و جۆری دەرمانیش تایبەتن بە نەخۆشی شەكرەو دڵ و ھەناو، ئاماژەی بەوەشكرد كۆمپانیاكە بەباشترین كواڵێت دەرمانەكان بەرھەمدەھێنێت و ھەروەھا بڕی 263 ھەزار پاكێت ھەناردەی وڵاتانی ئەفریقای دەكەن.