ته‌ها ئاغاجان كۆچی دوایی كرد

له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:

ته‌ها ئاغاجان، ئه‌كته‌ری كۆمیدی كورد كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا و له‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا، له‌ شاری هه‌ولێر، كۆچی دوایی كرد.

ته‌ها ئاغاجان، كه‌ به‌شداری له‌ چه‌ندین زنجیره‌ دراما، فیلم و شانۆگه‌ری كۆمێدیدا كردووه‌، له‌ ساڵی 1956 له‌ خانه‌قین له‌ دایكبووه‌ و بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌ ساڵی 1976 به‌شداری له‌ یه‌كه‌م كاری هونه‌ریدا كردووه‌.

ئاغاجان، په‌یمانگای ته‌كنیكی له‌ خانه‌قین ته‌واو كردووه‌ و دواتریش هاتووه‌ته‌ شاری هه‌ولێر.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ هۆی نه‌خۆشیی مێشك، له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر، كۆچی دواییكرد. 

ته‌ها ئاغاجان كۆچی دوایی كرد
ته‌ها ئاغاجان كۆچی دوایی كرد
ته‌ها ئاغاجان كۆچی دوایی كرد
ته‌ها ئاغاجان كۆچی دوایی كرد
ته‌ها ئاغاجان كۆچی دوایی كرد