ئەنجوومەنی وەزیران 356 كەس دادەمەزرێنێت
دەرچووی زانكۆی پزیشكین

K24 - ههولێر:
ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەسەرداوای وەزارەتی تەندروستی 356 دەرچووی زانكۆ پزیشكییەكانی ھەرێمی كوردستانيان بۆ پارێزگاكان دامەزراندووە.
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا كە وێنهیهكی دەست كوردستان 24 كەوتووە، ئاشكرای دهكات، 356 دەرچووی بەشی پزیشكی گشتییان بەگوێرەی پێداویسیتی ئەو كەرتە لەرێكەوتی 15ی شوبات/ فێبرایهری 2017 دامهزراندووه.
دابەشكردنی دامهزراوانیش به گوێرهی پێداویستی و ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تهندرووستی پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان دهبێت.
لە راگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشكراوە، ئەو دەرچووانەی بڕیاری دامەزراندنیان لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دراوە, دەرچووی زانكۆكانی سهڵاحەددین, سلێمانی و دھۆكن و لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی بووە.
