بومەلەرزەیەك ورمێ دەھەژێنێت
بە قووڵایی 8 كیلۆمەتر روویداوە
K24 - ھەولێر
كاتژمێر 1:58 بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16 شوباتی 2017 بومەلەرزەیەك لە نزیك شاری ورمێ لە رۆژھەڵاتی كوردستان روویدا.
ناوەندی بومەلەرزەی ئێران لە زانكۆی تاران رایگەیاند بومەلەرزەی ورمێ بە گەورەیی 3.5 پلەی ریختەر لە ناحیەی سیلڤانا لە قووڵایی 8 كیلۆمەتر روویداوە.
دەشڵێت بومەلەرزەكە بە دووری 8 كیلۆمەتری سەنتەری ناحیەی سیلڤانا و 19 كیلۆمەتری سەنتەری شاری ورمێ بووە.
لە لایەكی ترەوە میدیاكانی باكووری كوردستان بڵاویان كردەوە، بومەلەرزەی ورمێ بە گەورەیی 3.9 پلەی ریختەر لە گوندەكانی ھەردو ناوچەی شەمزینان و گەڤەر ھەست پێكراوە.
ھێشتا لەبارەی زیانە گیانی و داراییەكانی ئەم بومەلەرزەیە ھیچ راپۆرتیك بڵاو نەكراوەتەوە.
JS