دەمیرتاش: زیندانیكردنم بۆ دەستكەوتی سیاسییە
"زیندانیكردنی په‌رله‌مانتاران له دژی بڕیاره‌كانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا و دادگای ده‌ستووری توركیایه"
K24 - ھەولێر
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند، زیندانیكردنی ئه‌وان په‌یوه‌سته به پرۆسه‌ی ریفراندۆم و مەبەه‌ستی حكوومه‌ت له‌و كاره بەدەستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسییه.
ده‌میرتاش له گرتووخانه‌ی ئەدیرنه‌وە گوتی، گرتنی خۆی و سیازده له هاوڕێكانی له ته‌نیا شه‌وێكدا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه ئۆپه‌راسیۆن له یه‌ك ناوه‌نده‌وه به‌ڕێووه براوه.
دەمیرتاش گوتیشی، زیندانیكردنی په‌رله‌مانتاران له دژی بڕیاره‌كانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا و دادگای ده‌ستووری توركیایه، هه‌روه‌ها گوتی، زۆربه‌ی دۆسێكان له‌لایه‌ن ئه‌و دادوه‌رانه‌وه كراونه‌ته‌وه، كه له كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا تێوه‌گلاون.
ده‌میرتاش جه‌ختیشی كرده‌وه، له به‌رامبه‌ر سته‌م و زۆرداری هیچ كاتێك سه‌ری خۆیان دانانه‌وێنن و زۆربه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كه له‌سه‌ریان تۆمه‌تبار كراوه، له په‌رله‌مانی توركیا كراون.