گهنجێكى مووسڵ داواى مافى مانهوه له ههرێمى كوردستان دهكات
نایەوێت بگەڕێتەوە مووسڵ و لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی ژیان بەسەرببات.
K24 – ههولێر:
دوای رزگارکردنی رۆژھەڵاتی مووسڵ, ئاوارەکانی ئەو ناوچانە لە کەمپەکانی ھەرێم دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام گەنجێکی شارۆچکەی تلکێف کە چل رۆژ دەبێت لە کەمپی زلیکان لە قەزای شێخان دوور لەخێزانهكهى ژیان بەسەردەبات, داوا دەکات حکومەتی ھەرێمی کوردستان مافی مانەوەی لە ھەرێمی کوردستان پێبدات، چونکە وەک خۆی دەڵێت نایەوێت بگەڕێتەوە مووسڵ و لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی ژیان بەسەرببات.