يه‌كگرتوو: ئێران دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان نييه
ئێران ده‌يه‌وێت په‌يوه‌ندى هه‌ولێر و به‌غدا پته‌و بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ تاران، یه‌حیا عومه‌ر رێشاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئێران دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه، به‌ڵام ئه‌وان جه‌ختیان له رێكخستنی نێوماڵی كورد كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی گوتیشی: ئێران ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پتەو بێت.