بەفر رێگەی دەیان گوند و كێڵگە دادەخات
شەپوڵی نوێی بەفر زۆربەی ناوچەكانی كوردستان بە خۆوە گرتووە
K24 - ھەولێر
لە پارێزگای جولەمێرگ لە باكووری كوردستان، بەھۆی شەپوڵی نوێی بەفر رێگەی 32 گوند و 131 كێڵگە داخران.
شەپوڵی نوێی بەفر و سەرما نزیكەی تەواوی ناوچەكانی كوردستان ھەموو بەشەكانییەوە بە خۆوە گرتووە و داخستنی ئەمڕۆی رێگاكانی بە ھۆی بەفر لە كاتێك دایە، تەنیا دوو رۆژ بەر لە ئێستا بەھۆی بەفر رێگەی 62 گوند و 115 كێڵگە لە ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای جوڵەمێرگ داخرابوون.
لە رۆژانی كۆتایی مانگی كانوونی دووەمی رابردوو رێگەی 103 گوند و 247 كێڵگە بە ھۆی بارینی بەفرێكی زۆر داخرابوون.
چەند رۆژ بەر لە ئێستا ھەواڵی بەستنی زۆرێك لە كانیاو، دەریاچە، رووبار و ئاوی خواردنەوە لە باكووری كوردستان بڵاو بووەوە، پاش ئەوەی شەپوڵێكی سەرما ناوچەكەی گرتەوە.
JS