محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: له‌گه‌ڵ ته‌واوی شانده‌كان باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین

ده‌ستووری عێراقی جێبه‌جێنه‌كراوه‌ و بۆیه‌ كوردستان و عێراق، دراوسێ بن باشتره‌

K24 - هه‌ولێر:

محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی به‌شدار له‌ كۆنفراسی ئاسایشی میونشن, به‌ كورستان 24ى راگه‌یاند, له‌گه‌ڵ ته‌واوی شانده‌كان باسی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ین و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا ده‌ستووری عێراقی جێبه‌جێنه‌كراوه‌ و بۆیه‌ كوردستان و عێراق، دراوسێ بن باشتره‌.