بارزانی په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه ده‌داته وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا
"پێشمه‌رگه پارێزه‌ری وڵاته‌كه‌ی و جیهان و به‌هاكانه"
K24 - هه‌ولێر:
له په‌راوێزی به‌شداریكردنی، له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ جێیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك دیاری به جێیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌خشی.
دیارییه‌كه‌ش بریتییه له په‌یكه‌ری دوو پێشمه‌رگه و گۆی زه‌وی، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه، پارێزه‌ری جیهانه و به نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی جیهان، شه‌ڕ له دژی داعش ده‌كات.
