یەكگرتنەوەی ھەرسێ باڵی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان لە قۆناغی كۆتاییدایە
"لەگەڵ رەوتی سۆسیالیستی كۆمەڵە و ھێڵی یەكگرتنەوە سەرقاڵی یەكگرتنەوەین و 95% ھەنگاوەكانمان بڕیووە"
K24 - سلێمانی
عه‌تای ناسری سه‌قزی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له 38 مین ساڵیادی راگه‌یاندنی خه‌باتی سیاسیی و چه‌كداریان، ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی باڵه جودابووه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به كوردستان24 راگه‌یاند، تاوه‌كوو ئێستا له‌گه‌ڵ دوو لایه‌ن 95% هه‌نگاوی یه‌كگرتوونه‌وه‌یان بڕیووه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه به‌كرداری له ماوه‌یه‌كی نزیكدا یه‌كبگرنه‌وه.
پێشتر ھەرسێ باڵی كۆمەڵە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی رەوتی سوسیالیست و هێلی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاندبوو، لەسەر هەموو بابەتەکان رێکەوتوون و پێشنووسی پەیڕەو پرۆگرامی حزبە نوێکەش ئامادەکراوە.
ئەو سێ لایەنەی کۆمەڵە دەڵێن زەمینە بۆ دروستکردنی حزبێکی نوێی چەپ و سوسیالیستی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە و ئەوان لەسەر ئەو بنەمایە ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی هاوبەش دەکەن.
