ئه‌مڕۆ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن ده‌ستپێده‌كات
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به یاوه‌ری شاندێكی سیاسی و سه‌ربازی بەشداری لەو كۆنفرانسەدا دەكات.
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ 53 یەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەستپێدەکات و مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به یاوه‌ری شاندێكی سیاسی و سه‌ربازی بەشداری لەو كۆنفرانسەدا دەكات.
مەسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش بەسەرۆكایەتی شاندێكی فراوان بەشداری لەو كۆنفرانسەدا دەكات.
بڕیارە سەرۆک بارزانی له په‌راوێزی کۆنگرەی میونشن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده و به‌رپرسه سیاسییه‌کانی وڵاتانی به‌شداربوو لەو کۆنفرانسە کۆببێتهوە.
له‌و سه‌ردانه‌دا محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و جه‌عفه‌ر مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و فه‌ریقی یه‌که‌م عومه‌ر عوسمان ناسراو بە زەعیم عەلی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئەندامی شاندی یاوەری سەرۆکی ھەرێمی كوردستانن.
كوردستان24 رووماڵی تەواوی كۆنفرانسەكە دەكات.