بارزانی بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێكەوت
بەشداری لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن دەكات
K24 - ھەولێر
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریكردن لە پەنجا و سێیەمین کۆنگرەی ئاسایشی میونشن بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت.
کۆنگرە ئاسایشی میونشن رۆژی 17 ئەم مانگە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت.
زیاتر لە پێنجسەد کەسایەتی سیاسی بەشداری لە کۆنگرەکەدا دەکەن و سەرۆک بارزانیش لە پەراوێزی بەشداریکردنیدا، چەندین دیدار لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان ئەنجامدەدات.
لە كۆنگرەی ساڵی رابردوو، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بانگێشت كرابوو و جگە لە بەشداریكردنی لە پانێڵێك بەناوی (جیۆپۆلەتیکی نوێ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست)، چەندین كۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە جیھانییەكان ئەنجامدا.
بە پێی ھەواڵێكی ماڵپەری سەرۆكایەتی ھەرێم ھەر یەك لە محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، فه‌ریقی یه‌که‌م عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یاوه‌ری بارزانی دەكەن بۆ بەشداریكردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا.
JS