بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سیناتۆری ئه‌مریكی كۆده‌بێته‌وه
دیداری نێوان بارزانی و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌ستیپێكرد
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی سیاسی و سه‌ربازی یاوه‌ری بۆ كۆنفرانسی ئاسایشی میونش، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مریكی له هه‌ر دوو پارتی كۆماری و دیموكرات له شاری میونشن كۆبوونه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 له میونشن رایگه‌یاند" له چوارچێوه‌ی دیداره‌كانیدا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سیناتۆره ئه‌مریكییه‌كان باسی بارودۆخی ئاسایش جیهان و شه‌ڕی داعش و پێویستی به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كان بۆ شه‌ڕ دژی تیرۆر و پاڵپشتیكردنی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كردووه.
.jpg)
هه‌روه‌ها كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بارزانی و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیپێكردووه، ئه‌ویش یه‌كه‌مجاره وه‌ك سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ بارزانیدا كۆده‌بێته‌وه،هه‌ر چه‌نده پێشتر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم دیدار و چاوپێكه‌وتنی هه‌بووه، له نزیكه‌وه ئاگاداری پرسه‌كانی كورده و له وه‌ڵامی پیرۆزبایی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشدا، نامه‌یه‌كی بۆ نارد و وێڕای ئاماژه‌دان به ئازایه‌تی و قوربانییه‌كانی هێزی پپێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه خوازیاری ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كاربكات و پێكه‌وه دژی تیرۆر و دابینكردنی ئارامی و ئاسایش بۆ جیهان خه‌بات بكه‌ن.
هه‌روها بڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا، ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان ئه‌نجام ده‌دات و له په‌راوێزی 53 یه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به‌رده‌وامی به دیدار و جڤینه‌كانی ده‌دات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك بارزانی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له (مایك پێنس) جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و پاولۆ جێنتیلۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
مایك پێنس یه‌كه‌مجاره وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده پێشتر له نێوان هه‌ردوولادا دیدار و جڤین هه‌بووه و ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئه‌مریكا یه‌كێك له‌و كه‌سه كاریگه‌رانه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكایه كه شاره‌زایی ده‌رباره‌ی پرسی كورد هه‌یه و هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌رباره‌ی كورد باش و ئیجابین
پاولۆ جێنتیلۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا، كه وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی داعشدا هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه، چه‌ند جارێك هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له میانی كۆڕ و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی گه‌لی كوردستان و هاوكاری پێشمه‌رگه و ئاواره‌كان دووپاتكردووه‌ته‌وه و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشی كردووه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش بۆ جاری دووه‌م له په‌راوێزی ئه‌و كۆنفرانسه‌ی میونشدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، دیداری ئه‌مجاره‌یان جیاوازه له دیداری ساڵی رابردوو، چونكه له 17/10/2016 له‌گه‌ڵ بارزانیدا پێكه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كدارانی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستپێكرد. به‌ره‌نجامی ئه‌و پێكه‌وه كاركردنه‌ش رزگاركردنی زۆربه‌ی خاكی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵی لێكهوتهوه.
ئه‌م دیدارانه‌ی بارزانی كه له دوێنێوه به چڕی ده‌ستیپێكردووه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رپرسانی وڵاتانی جیهانیش گفتوگۆیان كردوووه، له په‌راوێزی كۆنفرانسێكدایه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی و ئاسایشی باشتره بۆ جیهان و كوردیش له‌و نێوه‌نده‌دا ژماره‌یه‌كی دیار و كاریگه‌ره و له پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردایه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)