جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سوپاسی بارزانی ده‌كات
بارزانی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش، له‌گه‌ڵ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
مایك پێنس یه‌كه‌مجاره وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام پێشتر له نێوان هه‌ردوولادا دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئه‌مریكا، به یه‌كێك له‌و كه‌سه كاریگه‌رانه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا داده‌نرێت، كه شاره‌زایی له‌باره‌ی پرسی كورد هه‌یه و هه‌ڵوێسته‌كانیش له‌م باره‌یه‌وه، باش و ئه‌رێنین.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی، مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، نووسیویه‌تی: "باسمان له خێراكردنى پلانى خۆمان بۆ له‌ناوبردنى داعش كردووه و سوپاسم كردووه بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگييه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا كردوويه‌تى".
.jpg)
.jpg)
.jpg)