كچه خوێندكارێك به فیشه‌كێك كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت
"دوای ئه‌وه‌ی باوكی سه‌رزه‌نشتی ده‌كات"
K24 - گه‌رمیان:
كچه خوێندكارێكی شاری كفری به‌ناوی (د. ع. خ)، به فیشه‌كێك كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت و خۆی ده‌كوژێت.
عه‌قید له‌میعه محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له گه‌رمیان، له باره‌ی هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌و كچه خوێندكاره، كه له پۆلی 12ی ئاماده‌ییه، تایبه‌ت به كوردستان 24 رایگه‌یاند، هۆكاری خۆكوشتنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پێشتر لێیدراوه و سه‌رزه‌نشتكراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵدا ده‌رنه‌چووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان، له ئێستادا باوكی ئه‌و كچه، به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 408ی یاسای سزادانی عێراقی، له‌لایه‌ن نوسینگەی کفری پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، ده‌ستگیركراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن.