بارزانى و وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا كۆبوونه‌وه
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى له ميونشن له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا ئورسۆلا ڤۆن درلاين كۆبوونه‌وه.
K24 – ميونشن:
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى له ميونشن له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا ئورسۆلا ڤۆن درلاين كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى كوردستان 24 كۆبوونه‌وه‌كه كه‌مێك به‌ر له ئێستا ده‌ستيپێكردووه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ميانى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى هاوكارييه‌كانى ئه‌ڵمانيا بۆ هێزى پێشمه‌رگه و هه‌ماهه‌نگى زياتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و شه‌ڕى داعش تاوتوێ بكرێن.
ئه‌ڵمانيا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى داعشه‌وه هاوكارى و كۆمه‌كى سه‌ربازى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى كردووه.
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا ئورسۆلا ڤۆن درلاين چه‌ند جارێك سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.


