بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌رمينيا و وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا كۆده‌بێته‌وه
كۆبوونه‌وه‌كه، له ميانى ئه‌و چالاكى و ديداره سياسيانهدا دێت، كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ميونخ ئه‌نجاميانده‌دات.
K24 – ميونخ:
مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ميونخ له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌رمينيا، ئێدوارد ناڵبهنديان و وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا جيمس ماتيس كۆده‌بێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه، له ميانى ئه‌و چالاكى و ديداره سياسيانهدا دێت، كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ميونخ ئه‌نجاميانده‌دات.
ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌رمينيا يه‌كه‌م ديدارى سياسيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه له ميونخ.
هه‌روه‌ها بڕياره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا كۆببێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ى بارزانى و جيمس ماتيس وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا به يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگرى سه‌رده‌مى دۆناڵد ترامپ هه‌ژمار ده‌كرێت.
پێشبينى ده‌كرێت، وێڕاى تاوتوێكردنى په‌يوه‌ندى دۆستانه‌ى نێوان گه‌لى كوردستان و حكومه‌ت و گه‌لى وڵاتانى ئه‌رمينيا و ئه‌مريكا، باسى دوايين پێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ره‌وشى شه‌ڕى داعش بكرێت و هاوكات شاندى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانى هێزى پێشمه‌رگه بخاته به‌رباس.