موگرينى: پاراستنى ئاسايش بۆ ئهوروپا له ههموو شتێك گرنگتره
لە ھەموو کاتێک زیاتر ئێستا یەکێتی ئەوروپا بۆ وڵاتانی ئەندامی یەکێتیەکە گرنگترە.
K24 – ميونشن:
فێدریکا مۆگیرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، لە ھەموو کاتێک زیاتر ئێستا یەکێتی ئەوروپا بۆ وڵاتانی ئەندامی یەکێتیەکە گرنگترە. لە میانەی بەشداری کردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن مۆگیرینی جەختیکردەوە لە ساڵانی پێشوودا ئابوورییەکی بەھێز بەلای خەڵکی ئەوروپاوە گرنگ بوو، بەڵام ئێستا بەھۆی ھەڕەشە تیرۆریستيیەکانەوە پاراستنی ئاسایش بووەتە گرنگترین ئەرک.