ھۆشداری لە چارەنووسی 800 ھەزار ھاووڵاتی مووسڵ دهدرێت
بێ نان و ئاو و خۆراكن
K24 - ههولێر:
رێكخراوە مرۆییەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، ھۆشداری دەدەن لە چارەنووسی نزیكەی 800 ھەزار ھاووڵاتی رۆژئاوای مووسڵ.
لەمبارەیەوە نووسینگەی ھەماھەنگی كاروباری مرۆیی لە نەتەوە یەكگرتووەكان، مەترسی خۆی نیشاندا لە نەمانی خۆراك لە رۆژئاوای شارەكە و لە بەیاننامەیەكدا رایدەگەیەنێت، خەڵك بێ خۆراك و بێ ئاو و سووتەمەنی, لە ژیانێكی سەختدان.