كۆمپانیایەك بەرھەمھێنانی زیاتر لە كێڵگە نەوتیەكانی گەرمیان دەكات
رۆژانە زیاتر لە 6 ھەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگەی نەوتی حەسیرە بەرھەم دەھێنێت
K24 - گەرمیان
کۆپانیای گازپرۆمی رووسی ئامادەکاری بۆ وەبەرھێنانی زیاتر لە دەرھێنانی نەوت لەسنووری گەرمیان دەکات، بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵا لەسنووری ئیدارەی گەرمیان بە كوردستان24 راگەیاند: "گازپرۆم لەئێستادا لە کێڵگەی نەوتی حەسیرە رۆژانە زیاترلە شەش ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت، پلانی داناوە لەمساڵدا لە دووناوچەی دیکەی گەرمیان بیری نەوت لێبدات بۆئەوەی رێژەی وەبەرھێنانی نەوت زیاد بکات.