سەركەوتنەكانی پێشمەرگە رێگەی بۆ ئازادكردنەوەی رۆژھەڵاتی موسڵ كردەوە
جێگری سەرۆك وەزیرانی كوەیت ستایشی سەركەوتنەكانی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی داعش دەكات
K24 - ھەولێر
جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆی كوەیت خالید جەڕاح سوباح ستایشی سەركەوتنەكانی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی داعش دەكات.
دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، جێگری سەرۆك وەزیرانی كوەیت لە لیدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 خۆشحاڵی خۆی بە كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و بە برا و دۆستی نزیكی وڵاتەكەی ناوبرد.
گوتیشی باسمان لە پەیوەندی برایانە و مێژوویی نێوانمان كرد، كەبەیەكەوە گرێمان دەداتەوە، ئەگەر بانگھێشت بكرێم ئەوا ئامادەم سەردانی ھەولێر بكەم.
JS