بكوژی چوار پێشمەرگە كوژرا

لە ئۆپەراسیۆنێكی ھاوبەشی ئاسایشی هەولێر و هێزى هاوپه‌يمانان ئەمیرێكی داعش كوژرا

K24 - ھەولێر

ئەمیرێكی داعش كە سەرپەرشتی شەھیدكردنی چوار پێشمەرگەی كردووە، لە ئۆپەراسیۆنێكی ھاوبەشی ئاسایشی هەولێر و هێزى هاوپه‌يمانان كوژرا.

لە راگەیەندراوێكدا ھێزی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: "له‌ درێژه‌ى تۆڵه‌ى خوێنى پێشمه‌ر‌گه‌ شه‌هيده‌كانى كوردستان، كاتژمێر 11:40 به‌يانى رۆژی 19/2/2017 له‌ ئۆپه‌راسيۆنێكى هاوبه‌شى بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و هێزى هاوپه‌يمانان، ئەمیرێكی داعش كوژرا كە سەرپەرشتی شەھیدكردنی چوار پێشمەرگەی كردووە".

دژە تیرۆری كوردستان ئاشكرای كردووە: "لەو ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەدا تيرۆريست (طلب عليوي حمداني) ناسراو به‌ (ابو ذر)، ئه‌ميرى ديوانى زه‌كاتى ويلايه‌تى كه‌ركووك  سه‌ر به‌ گرووپى تيرۆريستى (داعش) له‌ قه‌زاى حه‌ويجه‌ كرايه‌‌ ئامانجى فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان و كوژرا".