به ڤيديۆ.. ماڵێك له هه‌ولێر گڕى گرت
به هۆى ئاگرگرتنى به‌رميلێك نه‌وته‌وه، ماڵێك له گه‌ڕه‌كى برايه‌تى شارى هه‌ولێر ئاگرى تێبه‌ربوو.
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى ئاگرگرتنى به‌رميلێك نه‌وته‌وه، ماڵێك له گه‌ڕه‌كى برايه‌تى شارى هه‌ولێر ئاگرى تێبه‌ربوو.
هاووڵاتى رزگار قهسريانى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى رووداوه‌كه‌ى بۆ كوردستان 24 ناردووه و به گوێره‌ى ديمه‌نه‌كانى رووداوه‌كه، دهرودراوسێى ماڵه‌كه له شوێنى رووداوه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و سه‌رقاڵى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى هاووڵاتيان، رووداوه‌كه به هۆى ئاگرگرتنى به‌رميلێك نه‌وت روويداوه و زيانى گيانى لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به زيانه مادديهكان تا ئێستا ورده‌كارى راده‌ى زيانه‌كان نه‌زانراوه.
وه‌ك له گرته ڤيديۆيه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌يانه‌وێت ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه و له ساتى تۆماركردنى ئه‌و گرتهيهدا هيچ تيمێكى ئاگركوژێنه‌وه له شوێنى رووداوه‌كه نيين.