رێنمایی بۆ فرۆشتن و پەخشی ئامێری کەناڵە نێوخۆیەکان دەردەكرێت
نرخی ئامێری كەناڵە ناوخۆییەكان دادەشكێنرێت
K24 - ھەولێر
لیژنەی رۆشنبیری ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆمەڵێک رێنمایی بۆ فرۆشتن و پەخشی ئامێری کەناڵە نێوخۆیەکان دەردەکات بەپێ ئەو رێنمایانە نرخی نوێی ئامێرەکە 50% دادەشکێنرێت و ئەو شوێنانەی دەستکاری پەخشی کۆنی کەناڵە نێوخۆیەکان نەکراوە رابگیرێت تاتێپەڕبوونی قەیرانی دارایی وەک خۆیی بمێنێـتەوە.