ئیڤانكایان ده‌وێ
ده‌یان كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار كه‌وتوونه‌ته كێبڕكێوه

K24 – هه‌ولێر
ده‌یان كۆمپانیای چینی كێبڕكیانه بۆ ئه‌وه‌ی ماركه‌ی بازرگانی "ئیڤانكا" لای خۆیان تۆماربكه‌ن و به‌رهه‌مه‌كانیان به‌و ناوه‌وه بخه‌نه بازاڕه‌وه، ئه‌و چینیانه به‌م كاره‌یان ده‌یانه‌وێت قازانجێكی زۆریان له ناوی كچكه‌ی تره‌مپ ده‌ستكه‌وێت، چونكه جگه له‌وه‌ی له ئه‌مریكا ماركه‌یه‌كی بازرگانی به‌ناوه‌وه‌یه، وایده‌بینن ئه‌و بایه‌خه‌ی میدیای جیهان به ئیڤانكایداوه، بۆ كاڵاكانی ئه‌وان ده‌بێته خێر و به‌ره‌كه‌ت، هه‌ر بۆیه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناوه‌كه شه‌ڕیانه.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی " ساوس چینا مۆرنینگ پۆست" نوسیوویه‌تی" ئه‌و كۆمپانیانه‌ی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ناوی ئیڤانكا بۆ بازرگانییه‌كانیان ده‌ده‌ن، له بواری خواردنه‌وه كحولییه‌كان و یارییه كاغهزییهكاندا كارده‌كه‌ن".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌داری چینی هه‌مان هه‌وڵیانداوه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ماركه بازرگانییه كه‌وتوونه‌ته كێبڕكێوه و له ئۆفیسی نیشتیمانی چینی ناویان تۆماركردووه.
كۆمپانیایه‌ك كه ئۆفیسه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له پایته‌ختی چینه، تا ئێستا 10 داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ناوی ئیڤانكا پێشكه‌شكردووه و ده‌یه‌وێت ئه‌و گیراوه خۆراكیانه‌ی كۆمپانیاكه به‌رهه‌می ده‌هێنێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش هه‌یه، بكات به‌ناوی ئیڤانكاوه.

ئیڤانكا شۆخ و شه‌نگه و له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی باوكیشیدا رۆڵێكی باشی بینیبوو، دوای ئه‌وه‌ش باوكی بووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، زۆر ده‌ركه‌وتووه و میدیاكان زۆر بایه‌خیان پێداوه
ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی بدرێت، ئیڤانكا یه‌كه‌م كه‌س نییه ناوی بچێته سه‌ر كاڵا چینییه‌كان، به‌ڵكو پێشتر مایكڵ جۆردن یاریزانی ناوداری باسكه به‌و هۆیه‌وه سكاڵای تۆماركردبوو، چونكه بێ ئاگاداری خۆی ناوه‌كه‌یان به‌كارده‌هێنا.
تره‌مپی باوكی ئیڤانكا دوای 10 ساڵ له كێشه‌ی یاسایی، دواجار توانی ئه‌و مافه به‌ده‌ستبهێنێت و ماركه‌ی بازرگانی تره‌مپ له چین به‌كاربهێنێت.