تونێلە گەورەكەی داعش دەستی بەسەردا گیرا

"زۆربەی چەكدارەكان بیانی بوونە و چەك و تەقەمەنیان لێشاردوەتەوە"

K24 - مووسڵ

پەیامنێری كوردستان24 لە مووسڵ رایگەیاند: "ھێزە عێراقییەكان دەستیان بەسەر تونێلێكی داعشداگرت، لە نزیك فڕۆكەخانەی مووسڵ، ئەو تونێلەیان بۆ شاردنەوەی چەك و تەقەمنی بەكارھێناوە".

 بە گوتەی فەرماندەیەكی ھێزە عێراقییەكان: "ئەو چەكدارانەی داعش كە لە تونێلەكە بوونە چەكدارە بیانییەكانی داعش بوون و بەزۆری شیشانی بوون".

راشیگەیاند: "دوای چۆڵكردنی تونێلەكە داعش بۆمبێكی چێنراوی دانەوەتەوە، بەڵام لەلایەن ھێزەكانی عێراق پەچەڵكراوەتەوە".