پێشانگای زێڕ و بهرده بهنرخهكان دەكرێتەوە
K24 - تاران
بە بەشداریی زیاتر لە 140 کۆمپانیای ئێرانی و 10 کۆمپانیای بیانی، پێشانگای زێڕ و زیو و بەردە بە نرخەکان لە تارانی پایتەختی ئێران كرایهوه. پیشەسازی بەرهەم هێنانی خشڵ و زێڕ و زیوی ئێران لە ساڵانی رابردوودا بە هۆی گەمارۆ ئابوورییە جیهانییەکان و پشتیوانی نەکردنی حکوومەتی ئێران لەم کەرتە زیانێکی زۆری بەرکەوت.