سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای ته‌واوكردنی سه‌ردانه دیپلۆماسییه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا، سه‌ردانی توركیا بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بارزانی له‌و سه‌ردانه‌یدا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای به‌شداریكردنی دێت له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش، كه رۆژی 17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2017 ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی 3 رۆی خایاند.
له په‌راوێزی ئه‌و كۆنفرانسه‌شدا، سه‌رۆك بارزانی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی باڵای وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
له ئێستاشدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له پاریسه و بڕیاره ئه‌مڕۆ ئێواره، له كۆشكی ئیلیزی، له‌گه‌ڵ فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆببێته‌وه.