هۆلاند بۆ بارزانی: هه‌میشه پشتگیری كوردستان‌م كردووه
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و فرانسوا هۆلاند
K24 - پاریس:
فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له كۆشكی ئیلیزی، رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان، رۆڵێكی كاریگه‌ری و باڵایان له تێشكاندنی داعش هه‌بووه له ناوچه‌كه و له پشتگیریكردنی كوردستانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا, سوپاسگوزاری خۆی بۆ فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته نیشاندا، له به‌هاناوه هاتنی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی داعشدا.
هه‌روه‌ها له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، باسییان له شه‌ڕی داعش و چۆنیه‌تی زیاتری هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه كراوه و هاوكاریكردنی زیاتر یه‌كتر كردووه و بۆچوونه‌كانیشیان له‌یه‌ك نزیك بوونه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا، فرانسوا هۆلاند، دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و هه‌میشه پشتگیری كوردستانی كردووه و له‌و پشتگیرییه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.