حكوومەتی عێراق بەرێوەبەرێك لە کەرکووک دوور دەخاتەوە
بەبێ گەڕانەوە بۆ ئیدارەو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك و خستنەڕووی ھیچ ھۆکارێک بڕیاری دوورخستنەوەی دراوە
K24 - كەركووك
وەزیری پەروەردەی عێراق بە بێ گەڕانەوە بۆ ئیدارەو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك و خستنەڕووی ھیچ ھۆکارێک بڕیاری دوورخستنەوەی بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووکی دەرکرد، ئیدارەی کەرکووک و ئەنجوومەنی پارێزگاش بڕیارەکە رەتدەکەنەوە و بە نا یاسایی وەسفی دەکەن، بڕیاریشە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دانیشتنێکی تایبەت بەو پرسە ئەنجامبدات.