ئازادكردنی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ ئومێدی به شوفێران به‌خشیوه‌ته‌وه
"حكوومه‌ت رێگره له دهستبهكاربوونهوهمان"
K24 - ھەولێر
زیاتر له دوو ساڵ و نیوه شۆفێرانی هێڵی رێگای هه‌ولێر- مووسڵ بێكارن لە بەرئەوەی ناوچه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بووه، ئێستاش به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه ئازادكراوه، به‌ڵام رێگه‌یان پێ‌نادرێت ده‌ستبه‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه، شوفێرانیش، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر رێگامان پێبدرێت رێبواری پێویست هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاموشۆی نێوان هه‌ولێرو مووسڵ دهسپێبكهینهوه.