هه‌وڵی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

به‌بێ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پارێزگاكه‌

K24 - كه‌ركووك:

وەزیری نەوتی عێراق واژووی لەسەر ڕێكکەوتنێك کرد لەگەڵ وەزیری نەوتی ئێران بۆ ڕاکێشانی بۆرییەکی گواستنەوەی نەوتی کەرکووك و ھەناردەکردنی بۆ ئێران.

لە یەکەم کاردانەوەی بەرپرسانی کەرکووکیشدا  ئەندامێکی لێژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك، دەڵێت: "بەھۆی ئەوەی کە ھەماھەنگی نەکراوە لەگەڵ ئیدارەی شارەکە ئەو ڕێکكەوتنە سەرکەوتوو نابێت".